راوێژكارێكی كازمی: عێراق له به‌رده‌م مه‌ترسیی قه‌یرانی داراییدایه

K24 – هه‌ولێر:
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكاری دارایی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی هۆشداری له باره‌ی په‌سندنه‌كردنی پڕۆژه‌یاسای پشتیوانی به په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان دا.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسی دارایی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه په‌سند نه‌كرێت.
پڕۆژه‌یاسای پشتیوانی به په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران كراوه.
پێشتر دادگای باڵای ئیتیحادی له دژی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، بڕیارێكی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه پڕۆژه‌یاسای گرنگ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیتیحادی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ته‌نیا بۆی هه‌یه كاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵك راییبكات.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی، كوتله‌ی سه‌در جارێكی دیكه هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌ده‌ن.
ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێت، له رووی داراییه‌وه ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر ئاوه‌ڵا ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی پاره.
به گوێره‌ی راپۆرته داراییه‌كان، عێراق سوودێكی زۆری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وه‌رگرتووه و توانیویه‌تی بڕێكی زۆری داهات كۆبكاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هیچ سوودێك له‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و زیادبوونی داهاته وه‌رناگرێت.
له عێراقدا ئه‌گه‌ر یاسای بودجه په‌سند نه‌كرێت، به گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی، حكومه‌ت بۆی هه‌یه به رێژه‌ی 1 له 12ی ساڵی دارایی پێشووی خه‌رج بكات.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمیی عێراق (واع)، محه‌مه‌د مه‌زهه‌ر وتی: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه گرنگه بۆ بەهێزکردنی یەدەگی ستراتیژی و دابینکردنی شایستەی تایبەت بۆ جوتیاران، سەرەڕای دابینکردنی خەرجی هاوردەی بەرهەمەکانی نەوت.
وتیشی: ئه‌گه‌ر یاساكه په‌سند نه‌كرێت و ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وا عێراق رووبه‌ڕووی ره‌وشی سكهه‌ڵگوشین و کێشەی دارایی و بەرزی رێژەی هەڵاوسان دەبێته‌وه.