له‌م پارێزگایه‌ی عێراق پله‌ی گه‌رما گه‌یشته‌ 45 پله‌

"عێراق پێی نایه‌ وه‌رزی هاوین"
له‌م پارێزگایه‌ی عێراق پله‌ی گه‌رمی گه‌یشته‌ 45 پله‌
له‌م پارێزگایه‌ی عێراق پله‌ی گه‌رمی گه‌یشته‌ 45 پله‌

K24 - هەولێر:

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند،  ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگایه‌كی عێراق به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆماركرا و وه‌ك گه‌رمترین ناوچه‌ش دیاریكرا. 

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 30ـی ئایار/ مایۆی 2022) پارێزگای زیقاڕ وه‌ك گه‌رمترین ناوچه‌ له‌ عێراق دیاریكرا كه‌ پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 45 پله‌ی سیلیزی.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق راشیگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له‌ نێوان 42 تاوه‌كو 45 پله‌ی سیلیزی بوون.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌، عێراق پێی نایه‌ ناو وه‌رزی هاوین، پله‌كانی گه‌رما بۆ رۆژانی داهاتوو به‌ره‌و گه‌رمتر ده‌چن.

كه‌شناسی روونیكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی داهاتوو خۆڵبارینی چڕ روونادات.