سبه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان دابه‌ش ده‌كرێت

"لەگەڵ گەنجینە بڕیاردرا"
زانكۆ
زانكۆ

K24 - هەولێر:

سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، "سەرجەم قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە،  بەیانی سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە".

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

دوای بەدواداچوونێکی زۆری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەگەڵ گەنجینە بڕیاردرا بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان.

سەرجەم قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە،  بەیانی رۆژی (سێشەممە  31ـی ئایار / مایۆی 2022) سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە.

راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر