رۆژنامەنووسێکی کورد لە گەورەترین دامەزراوەی میدیایی نەرویج کاردەکات

"له‌كاتی شه‌ڕی داعش بۆ كاری میدیایی سه‌ردانی كوردستان و به‌ره‌كانی جه‌نگم كرد"
kurdistan24.net

K24 - هەولێر:

دامه‌زراوه‌ی (NRK) گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌یی میدیاییه‌ له‌ نه‌رویج، كوڕێكی كورد 11 ساڵه‌ وه‌ك كامێرامان و مۆنتێر رۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر كار له‌وێ ده‌كات.

لوقمان، ئه‌و كارمه‌نده‌ كورده‌ی له‌ كه‌ناڵی (NRK) كارده‌كات رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك بۆ كاركردن ده‌گه‌ڕام، له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2010 له‌ كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ كه‌ی) ده‌ستم به‌كار كردن كرد.

ئه‌و راگه‌یه‌ندكاره‌ راشیگه‌یاند، له‌كاتی شه‌ڕی داعش بۆ كاری میدیایی سه‌ردانی كوردستان و به‌ره‌كانی جه‌نگم كرد، توانای هێزی پێشمه‌رگه‌م گواسته‌وه‌.