ئه‌ردۆغان بۆ پوتن: زۆر پێویسته "ناوچه‌یه‌كی ئارام" له سنووری سووریا درووست بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، دووپاتیكرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی به پێویستی ده‌زانێت ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر سنووری توركیا – سووریا درووست بكرێت.
سه‌رۆكایه‌تی توركیا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ورده‌كاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پوتنی خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆكی توركیا، رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆی له 2019 به بیر پوتن هێناوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ت بووه به دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و خاڵی له "تیرۆر" به قووڵی 30 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووری توركیا و سووریا، كه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ئه‌ردۆغان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئێستا كاتییه‌تی و پێویسته ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و ناوچه ئارامه درووست بكرێت.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆكی توركیا ئاشكرایكرد، كه وڵاته‌كه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی ئۆپراسیۆنێكی نوێی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل/ یه‌په‌گه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئۆكتۆبه‌ری 2019ی نێوان رووسیا و توركیا، مۆسكۆ پابه‌ند ده‌بێت به دوورخستنه‌وه‌ی یه‌په‌گه به قووڵی 30 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا و ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای سووریا ده‌كرێت و رێگه بۆ ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای رووسیا و توركیا خۆش ده‌كرێت.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت هێرشی بكاته سه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدایه، كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له شه‌ڕی دژ به داعش له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پشتیان پێ ده‌به‌ستێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه (29ی ئایار/ مایۆی 2022) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر باكووری سووریا رووخسه‌ت له ئه‌مه‌ریكا ناخوازین.
له میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئازربیجان، ئه‌ردۆغان قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و وتی: "شه‌ڕی تیرۆر به روخسه‌ت خواستن له‌م و له‌و ناكرێت".
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر جێبه‌جێ ناكات، ئه‌ی چی ده‌كات، ئێمه خۆمان ئه‌ركی خۆمان راده‌په‌ڕێنین.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، "نید برایس" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "نیگه‌رانی قووڵی" وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ربڕی.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبوو، له داهاتوویه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه‌ی هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارام به قووڵی 30 كیلۆمه‌تر بۆ په‌نابه‌رانی سووریا دابین بكات و بیانگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و ناوچانه.
"نید برایس" رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا خوازیاره هیچ گرژییه‌ك روونه‌دات و لایه‌نه ناكۆكه‌كان له هێڵی ئاگربڕی نێوانیان بمێننه‌وه.
له 2016ه‌وه توركیا سێ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجامداوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل/ یه‌په‌گه"، كه له لایه‌ن توركیاوه به "تیرۆریست" وه‌سفده‌كرێن و هاوكات هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان له شه‌ڕی دژ به داعشدا.
دوا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 بوو، ئه‌و كاته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی "دۆناڵد تره‌مپ" بڕیاری دا له باكووری سووریا بكشێته‌وه.
هێرشه‌كه‌ی توركیا بووه هۆی "توڕه‌بوونی" ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه كۆمارییه‌كانی "تره‌مپ" ئه‌مه‌ش ئیداره‌كه‌ی ناچار كرد، جێگری تره‌مپ، "مایك پێنس" ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره بكرێت و رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات.
"براس" وتیشی: ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه، پابه‌ندی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ئۆكتۆبه‌ری 2019 بێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس