تاوانێك وڵاتی میسر ده‌هه‌ژێنێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی تاوانێكی كوشتن بڵاوكرده‌وه، كه قوربانییه‌كانی له 3 منداڵ پێكهاتوون و به سه‌ربڕاوی له ماڵی خۆیان له پارێزگای ده‌قهه‌لییه‌ی ده‌لتا نیل دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسری، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی فراوان له‌باره‌ی تاوانه‌كه كردووه بۆ ئاشكراكردنی لایه‌نی شاراوه‌ی كوشتنی ئه‌و 3 منداڵه له گوندی مێتی سه‌ر به ئیداره‌ی شاری مه‌نیه‌ت نه‌سر.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، لێكۆڵینه‌وه‌سه‌ره‌تاییه‌كان به پشتبه‌ستن به گوته‌ی شاهێدحاڵان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه دایكی 3 منداڵه سه‌ربڕاوه‌كان له‌و تاوانه تێوه‌گلاوه و به‌مدواییانه تووشی كێشه‌یه‌كی خراپی ده‌روونی بووه و دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، هه‌وڵی داوه كۆتایی به ژیانی خۆیشی بهێنێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه، هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای ده‌قهه‌لییه هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه، كه ئافره‌تێك خۆی هه‌ڵداوه‌ته به‌رده‌م ئۆتۆمبێلێكی كشتوكاڵی، به‌و هۆیه‌شه‌وه به سه‌ختی برینداربووه.
"دوای گواستنه‌وه‌ی ئافره‌ته برینداره‌كه بۆ ماڵه‌كه‌ی، ته‌رمی هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی به سه‌ربڕاوی له‌ناو ژوورێكی ماڵه‌كه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه و شوێنه‌واری لێدانی چه‌قوو به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه هه‌بووه و ئامێرێكی تیژیش به خوێنه‌وه له نزیك ته‌رمی منداڵه‌كان كه‌وتبوو".
دواتریش ده‌سه‌ڵاتداران نامه‌یه‌كیان له ناو ماڵه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه، كه دایكی منداڵه سه‌ربڕاوه‌كان به‌ده‌ستی خۆی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، نووسیبوو و تێیدا دانی به تاوانه‌كه‌یدا نابوو، كه به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر، "ئه‌مه مانای وایه كه دایكه‌كه به حاڵه‌تێكی ده‌روونی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕی".
خه‌ڵكی گونده‌كه ئافره‌ته‌كه‌یان له‌كاتێكدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه به برینداری له‌سه‌ر رێگایه‌ك كه‌وتبوو و چه‌ندین شوێنی جه‌سته‌كه‌ی بریندار ببوون، دواتر به‌هۆی ناجێگری دۆخه‌كه‌ی، گواستییانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ك دواتریش منداڵه‌كانی به سه‌ربڕاوی له‌ناو ژوورێكی ماڵه‌كه‌یدا دۆزراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ئه‌هرام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تۆمه‌تباره‌كه ده‌رچووی زانكۆیه و ته‌مه‌نی 30 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌شی كه له وڵاتی سعوودیه كار ده‌كات، ته‌مه‌نی 33 ساڵه و له گوندی نێت نیشته‌جێن.
ته‌مه‌نی منداڵه سه‌ربڕاوه‌كانیش 3 مانگ، 5 ساڵ و 10 ساڵ بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ره‌گه‌زه‌كه‌یان بكرێت.
H.B