چوار ڕاوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
چوار ڕاوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا له سوریا برینداربوون له‌وكاته‌ی له‌لایه‌ن دوو كه‌س هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و ئه‌مریكییه‌كان پێیانووایه داعش بوون.
تۆڕی (CNN) ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه كه چوار له‌و ڕاوێژكاره سه‌ربازییانه ئه‌مریكا كه له باكوری سوریان،له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌م مانگه‌دا بریندار بوون.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) ڕایانگه‌یاندووه، له 9 ی حوزه‌یراندا له‌وكاته‌ی له نزیك شوێنی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه،ڕۆكێتێكی دژه‌تانك ته‌قێنراوه،ئۆتۆمبێلێك له نزیكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه بریندار بوون.
له‌باره‌ی برینه‌كانیانه‌وه سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه برینه‌كانیان سوك بووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان،بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناسنامه‌ی ئه‌و چوار ڕاوێژكاره بدات.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكاری سه‌ربازییان له سوریادان و ئه‌ركی سه‌ره‌كییان هاوكاریكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته له ناوچه‌كانی "منبج" و باكوری سوریا.