پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک دەکات

K24 - هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بکات.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایە رایگەیاندووە، پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگرەوەی یاسای بودجه نییه و دەرچەیەکه بۆ پسوولەی خۆراک و شایستەی جووتیاران.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشی دەکات، هەفتەیەک دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند دەکرێت.
پڕۆژه‌یاسای پشتیوانی به په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران كراوه.
پێشتر دادگای باڵای ئیتیحادی له دژی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، بڕیارێكی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه پڕۆژه‌یاسای گرنگ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیتیحادی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ته‌نیا بۆی هه‌یه كاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵك راییبكات.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی، كوتله‌ی سه‌در جارێكی دیكه هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌ده‌ن.