بایدن فڕۆكه‌یه‌كی نوێ به‌كارده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌یر فۆرس وه‌ن"ی نوێ بۆ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه و ده‌ستبه‌ردانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ئێستا ده‌بن، كه ماوه‌ی 30 ساڵه كار ده‌كات و خزمه‌تی 5 سه‌رۆكی كردووه.
فڕۆكه‌ی "ئه‌یر فۆرس وه‌ن"، كه به مانای "چه‌كی ئاسمانی یه‌ك" دێت، بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گه‌شته‌كانیدا بگوازێته‌وه، كه دوو دانه‌ی لێدروستكراوه، دانه‌ی دووه‌می وه‌ك یه‌ده‌گ بۆ فڕین ئاماده‌یه.
ماڵپه‌ڕی "ئینسایده‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌ی بۆینگ 747، كه به "VC-25A" ناسراوه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ده‌گواسته‌وه، بڕیاره خانه‌نشین بكرێت، كه به درێژایی 30 ساڵ كاری كردووه و 5 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌كاریانهێناوه.
فڕۆكه‌ی "ئه‌یر فۆرس وه‌ن"، كه ره‌نگی شین و سپییه، نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ی به‌جۆرێكه، كه بازدانێكی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر فڕۆكه‌ی بۆینگ 747، بڕیاره فڕۆكه نوێیه‌كه له ساڵی 2024 بكه‌وێته كار و بایدن له‌گه‌شته‌كانیدا به‌كاری بهێنێت، كه ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه وه‌ربگرێت.
"كۆشكی سپی هه‌ڵفڕیو"
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "سیمبل فلاینگ"، فڕۆكه‌كه هه‌مه‌كاره‌یه و جگه له په‌یوه‌ندییه‌كان، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی له‌خۆگرتووه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته "كۆشكی سپی هه‌ڵفڕیو"، رووبه‌ره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌یه، كه له یاریگای تۆپی سه‌به‌ته گه‌وره‌تره، له 3 نهۆم پێكهاتووه و رووبه‌ری گشتی 370 مه‌تر چوارگۆشه‌یه.
فڕۆكه‌كه فڕاوانه و له خێراییشدا بێوێنه‌یه، چوار بزوێنه‌ر له‌سه‌ر باڵه‌كانی جێگیركراوه، كه له جۆری "جی ئه‌ی"یه و توانا و هێزه‌كه‌ی له خێرایی ده‌نگ زیاتره، ده‌توانێت خێرا به‌ره‌و ئاسمان بفڕێت و به خێراییش بنیشێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌شی كورت بێت.
له رووی سه‌ربازیشه‌وه، ته‌نكیكی نوێی تێدا به‌كارهاتووه، ده‌كرێت پێیبگوترێت "فڕۆكه‌ی زرێپۆش"، كه سیستمی به‌رگری تێدا جێگیركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "دیڤینس وه‌ن"، تێچووی فڕۆكه‌ی "ئه‌یر فۆرس وه‌ن" زیاتر له 5 ملیار دۆلار بووه.
جیف ئه‌ندروود، له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی كارده‌كات، به باشترین سیستم درووستكراوه و كارێكی ناوازه‌یه، فڕۆكه‌كه به ئه‌له‌منیۆمێكی به‌هێز داپۆشراوه، كه به‌رگه‌ی فشاره كارۆموگناتسییه‌كان ده‌گرێت، كه له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ده‌رده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی تێدا پارێزراوه، ده‌توانێت له دووره‌وه سه‌ركردایه‌تی بكات و ببێته كوشكی سپی هه‌ڵفڕیوه، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هێرش كرایه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
جگه له شوێنی مانه‌وه و خۆگۆڕین و نووستن و گه‌رماو، نووسینگه‌یه‌كی فراوان و تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌رخانكراوه، هۆڵی كۆبوونه‌وه‌شی تێدایه، ژووری میوان بۆ ئه‌ندامانی هه‌واڵگری نهێنی و كارمه‌ندانی میدیایی هه‌یه، فڕۆكه‌كه توانای هه‌ڵگرتنی 76 سه‌رنشینی هه‌یه، ده‌توانن سه‌یری فیلم بكه‌ن و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ئینته‌رنێتیش به‌كاربهێنن.
مینا عادل، توێژه‌ری بوای كاروباری سه‌ربازی روونیكرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه نوێیه توێچووی هه‌ڵفرینی زۆره، ته‌نانه‌ت به‌راورد به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێچووی هه‌ڵفرینی هه‌ر كاتژمێرێكی 200 هه‌زار دۆلاره، كه تا ئێستا فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و تێچووه.