په‌رله‌مانی كوردستان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی راگەیاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی پێنجشه‌ممه (2ی حوزه‌یرانی 2022) كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازه یاسایه‌ك ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه یاسایه‌كی دیكه.
بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنه‌كه‌دا راپۆرتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر بخرێته‌ڕوو و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، كه له‌باره‌ی "ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو و بێ كوالیتی) و (نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان)ـه.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگێشنامەیەکدا داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 2/6/2022، لەکاتی دیاریکراو ئامادەبن.