پۆلیس: لە هەولێر ژنێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
K24 – هەولێر
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند، کە بڕێک پارە و دوو مۆبایلی لە ماڵێکدا دزیوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دوای ئەوەی کەسێک سکاڵای یاسایی تۆمار کرد، کە دزی لە ماڵەکەی کراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ژنێک دزی لێکردون".
گوتیشی: "بە گوتەی خاوەن ماڵەکە ئەو ژنە لە کاتژمێر 5ی بەیانی چووەتە ماڵەکەیان و بڕی 6 هەزار و 300 دۆلار و دوو مۆبایلی لێ دزیون".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: "ئەوە یەکەمجارە ژنێک کاتژمێر 5ی بەیانی دزی بکات، بەڵام دیارە پەیوەندییەکی ناسیاوی لەنێوان ئەو ژنە و ماڵەکەدا هەبووە، ئێستا ژنەکە بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە".