رێبوار تاڵهبانی: بڕیارهكهی دادگا سیاسییه نهك یاسایی

K24 - ههولێر:
دادگای كەركووك سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەكووك سەپاند و گەشتكردنیشی لێ قەدەغەكرد.
لە نووسراوەكەی دادگای كەركووك، كە بە ماددەی 340، رێبوار تاڵەبانی پێ سزادراوە، ناوەڕۆكی ماددەكە و جۆری تاوانەكەی دیارینەكردووە.
سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگا "رێبوار تاڵەبانی"، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و راوێژكاری ئێستای ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەو ئاگاداری بڕیارەكەی دادگای كەركووك نییە و هیچ ئاگاداركردنەوەیەك بۆ خۆی و پارێزەرەكهشی نەهاتووە، بڕیارەكەشی بە سیاسی وەسفكرد.
رێبوار تاڵەبانی پێیوایە، بەشداریكردنی لە پرۆسەی ریفراندۆم و بڕیاری بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و هەڵوێستەكانی بەرامبەر بە داگیركارییەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر، هۆكارن بۆ دەركردنی ئەو بڕیارە.
