عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی حکومەت و پەرلەمانی عێراق لە بارەگای بارزانی دووپاتیكرده‌وه، دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامدراوه و تا ئێستا پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره كۆبكرێته‌وه، كه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرسه پێویسته.
گوتیشی: دادگای فیدراڵ یه‌كێكه فاكته‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و پشێوییه‌ی ئێستا له عێراق له ئارادایه، له‌كاتێكدا پێویسته دادگا خۆی له سیاسه‌ت به‌دوور بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیاریكراوه، دۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی ئاڵۆزتر كردووه و پابه‌ندی به‌و ماوه‌یه‌وه نه‌كراوه، بۆیه هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانه‌وه له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆماربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای ئێمه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانی، ئه‌وه‌یه كه پێویسته به‌یه‌كه‌وه بتوانین سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرین، بیڵام كه ئه‌وه‌مان پێنه‌كرا، پێشبینی ده‌كرێت له 11ی حوزەیران دەستپێخشەرییەکی دیکە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوویی عێراق پێشکەش بکرێت.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتیشی: ئەگەر دۆخی عێراق بەم شێوەیەی ئیستا بەردەوام بێت و هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان نه‌دۆزرێته‌وه، رەنگە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنێكی دیكه له كاتی خۆیدا دووبارە بکرێتەوە.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری دووبارەکردنەوەی هەڵبژادنیش كێشه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌یه و ئه‌و پرۆسه‌یه کارێکی ئاسان نابێت، چونكه ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كاتێكدا ده‌بێت، كه شەقامی عێراقی زۆر لە دۆخی ئێستای وڵات توڕەیە و رەنگە بەشداری له هەڵبژاردن نەکەن، به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی باشووری عێراق، ئه‌وكاتیش هیچ ره‌وایه‌تییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان نامێنێت.
H.B