په‌یامنێرێكی وه‌رزشی ڕووماڵی دزییه‌ك ده‌كات
كه‌ناڵێكی وه‌رزشی ئیتالی ڕاسته‌وخۆ ڕاوه‌دوونانی دزێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌گوازێته‌وه، له كاتێكدا كه‌ناڵه وه‌رزشییه‌كه سه‌رقاڵی ڕوماڵكردنی چالاكییه‌كانی پاڵه‌وانێتی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپایه، كه ئێستا له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا 10ـی ته‌مووز به‌رده‌وام ده‌بێت.
په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی (سكای سپۆرتی ئیتالی) كه ناوی (ئه‌نجیلۆ مانجیانت)ـه، له‌وكاته‌دا كه ڕاسته‌وخۆ ڕاپۆرتی بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی له‌باره‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌وه ده‌دا، له‌ناكاو له پشتیه‌وه پۆلیسێكی فه‌ڕه‌نسی ده‌رده‌كه‌وێت كه دزێك ڕاوده‌نێت،دزه‌كه جانتایه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه و پێده‌چێت هی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی بێت و له كه‌سێكی دزیبێت بۆیه پۆلیس دوای كه‌وتووه.
له‌وكاته‌دا په‌یامنێره وه‌رزشیه‌كه زۆر به‌په‌له ده‌چێته‌سه‌ر باسكردنی ئه‌و ڕووداوه و ده‌ستبه‌رداری ڕاپۆرته وه‌رزشییه‌كه‌ی ده‌بێت و باس له ڕاوه‌دوونانی ئه‌و دزه ده‌كات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه،تا ئه‌وكاته‌ی پۆلیس دزه‌كه ده‌گرێت، ئه‌وكات په‌یامنێره‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌وه ده‌ستگیری كرد زۆر باشه".