"42 هه‌زار كه‌یسی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له‌كه‌ركووك هه‌ن، داواكاری گشتی بۆچی چاره‌سه‌ریان ناكات"
K24 - هه‌ولێر:
دادگای كەركووك سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر رێبوار تاڵەبانی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری مادده‌ی 140 سەپاند و گەشتكردنیشی لێ قەدەغەكرد.
لە نووسراوەكەی دادگای كەركووك، كە بە ماددەی 340 رێبوار تاڵەبانی سزاداوە، ناوەڕۆكی ماددەكە و جۆری تاوانەكەی دیارینەكراوه.
له‌مباره‌یه‌وه رێبوار تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری مادده‌ی 140 به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دۆخی سیاسی عێراق ناته‌ندروسته و تا كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كێشه‌كان به چه‌قبه‌ستوویی ده‌مێننه‌وه، به‌غداش نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نییه.
رێبوار تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، "لێره‌وه په‌یامێك ده‌گه‌ینمه فایق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی دادوه‌ری له عێراق، پێشتر رایگه‌یاندبوو، (تكایه ده‌ستوه‌ردان له دادگا مه‌كه‌ن)، كاتێك بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌ركووك له ژێر فشاری سیاسیی ده‌ركراوه، نه‌ك قه‌زایی". ده‌شڵێت: "زۆر سوپاسی دادوه‌رانی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌م، له‌باره‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنم نیگه‌رانن و سه‌ریان سوڕماوه".
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر باسی مافی گشتی ده‌كرێت، بۆچی داواكاری گشتی كه‌ركووك له ئاست دۆسییه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و داقووق و ناوچه‌كانی دیكه بێده‌نگن كاتێك به سوپاوه ده‌چنه سه‌ر خه‌ڵك، جیا له‌وه‌ش 42 هه‌زار كه‌یسی موڵكایه‌تی كشتوكاڵی له‌كه‌ركووك هه‌ن، داواكاری گشتی بۆچی چاره‌سه‌ریان ناكات".
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری مادده‌ی 140 گوتی: "ئه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن له‌ماوه‌ی 35 ساڵ له ته‌عریب و ئه‌نفالكردنی 200 هه‌زار هاووڵاتی كورد له كه‌ركووك ئه‌نجامیدا، له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه (سێ) 200 هه‌زاری دیكه‌ی خه‌ڵكی هاورده هاتوونه‌ته ناو پارێزگاكه، بۆیه له ئێستادا ئه‌م پارێزگایه خه‌ڵكی نامۆ حوكمی ده‌كات".
رێبوار تاڵه‌بانی گوتی: "كاتێك نه‌وتی كه‌ركووك به‌تانكه‌ر به‌تاڵان ده‌برێت، بۆچی داواكاری گشتی ئه‌م شاره نایه‌ته ده‌نگ، بارودۆخی عێراق له‌گه‌ڵ هێزدایه، كێ به‌هێز بێت دادگا له‌گه‌ڵییه‌تی".