ئه‌و 6 ئه‌ستێره‌یه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن سه‌یری یاریكردنیان بكه‌ن
به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده سبه‌ی چوارشه‌ممه له وڵاتی ئۆزبه‌كیستان جامی ئاسیای 2022 بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناسنامه‌ی دیارترین ئه‌و 6 یاریزانه به‌هره‌مه‌ندانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌شداریی له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه ناوی هاتووه كورده و له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق یاریی ده‌كات
1ـ لی كانگ ـ كۆریای باشوور
ئه‌م ناوه‌راستكاره یه‌كێكه له ناوه گه‌وره‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، به‌وه ناسراوه كه زۆرترینجار تۆپ له‌ژێر قاچ و كۆنترۆڵی دایه، له مێژه به یه‌كێك له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی داهاتووی ئاسیا داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی كاتێك توانی خه‌ڵاتی لاوی زێرین له مۆندیالی لاوانی 2019 بباته‌وه.
لی كانگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به‌هۆی ئاستبه‌رزی هه‌ر زوو بۆ ئه‌كادیمیای یانه‌ی ڤالێنسیا گواسترایه‌وه، به‌م ته‌مه‌نه بچووكه‌ی 73 یاریی له لالیگا كردووه، 3 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌یه و ئێستاش یاریی بۆ یانه‌ی مایۆركا ده‌كات و له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریاش بۆ مۆندیالی 2022 شوێن و پێگه‌ی خۆی ده‌بێت.
2ـ تركی ئه‌لعه‌مار ـ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه
ئه‌م یاریزانه یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه ده‌كات، پێشتر له پاڵه‌وانێتی لاوانی ئاسیای 2018 بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی وه‌رگرت، پاشان له هه‌مان ساڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی كیشوه‌ری ئاسیای له 2018 پێبه‌خشرا، ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره لاوه هه‌ڵچنیوه كه ببێته داهاتووی وڵاته‌كه‌ی.
3ـ كۆریۆ ماتسووكی ـ هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن
ئاستبه‌رزی ئه‌م ناوه‌راستكاره لاوه ته‌مه‌ن 19 ساڵییه وایكرد شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی تۆكیۆی ژاپۆنی بكاته‌وه، ئێستا ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی ژاپۆن به هاوشێوه‌ی ئه‌ستێره‌ی ژاپۆنی یوتۆ ناگاتۆمۆ داده‌نرێت كه پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و مارسێلیا كردووه.
ماتسووكی له ئێستادا سه‌رنجی زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا بۆ لای خۆی راكێشاوه، هه‌میشه به‌وه ناسراوه كه له نێو یاریگه به‌رده‌وام له جووڵه‌دایه و زۆرترین توانای خۆی له یاریگه ده‌خاته‌گه‌ڕ و ناوه‌ستێت.
4ـ حوسێن نورچایێڤ ـ ئۆزبه‌كیستان
ئه‌م ئه‌ستێره بچووكه‌ی ئۆزبه‌كیستان له جامی ئاسیای 2021 هه‌مووانی شۆك كرد، كاتێك له 7 یاری 7 گۆڵی كرد و خه‌ڵاتی گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، جگه له‌وه‌ش حوسێن نورچایێڤ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له یارمه‌تیدانی یانه‌ی ناسافیان بۆ گه‌یشتن به قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانێتییه‌كه، به‌وپێیه‌ی له 6 یاری، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی كرد.
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 20 ساڵییه، به‌هۆی خێراییه‌كه‌ی رۆڵێكی زۆری هه‌یه له دروستكردنی هێرشه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، ئێستاش شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئۆزبه‌كیستان كردووه‌ته‌وه.
5ـ یاسین سلێمانی ـ ئێران
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران تا ئێستا له جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان مێژووییه‌كی خراپی هه‌یه، باشترین ئاماری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه گه‌یشتیان بوو به قۆناخی هه‌شتی جامی لاوانی ئاسیای 2016، به‌ڵام هه‌میشه پێكهاته‌ی ئێران له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌هره‌مه‌ندی زۆری تێدا بووه، له‌م پاڵه‌وانێتییه یاسین سه‌لمان یه‌كێكه له كارته كاریگه‌ره‌كانی ژێر ده‌ستی مه‌هدی مه‌هدیڤیكیای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئێران.
ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌به‌هان به‌شداریی له چامپیۆنزلیگی ئاسیای 2022 كرد دووه‌م باشترین گۆڵكاری قۆناخی پاڵاوتنه‌كان بوو، پێشبینی ده‌كرێت له جامی لاوانی ئاسیای 2022 ببێته یه‌كێك له كاراكته‌ره ده‌ركه‌وتووه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
6ـ كاردۆ سدیق ـ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، ناوی كاردۆ سدیقی ئه‌ستێره‌ی كوردی خستووه‌ته نێو لیستی ئه‌و یاریزانه به‌هره‌مه‌ندانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیای لاوانی 2022 ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به سه‌رسوڕامانه‌وه باسی ئاستی كاردۆ سدیقی یاریزانی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراقی كردووه كه ئێستا له تیپی لاوانی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس یاری ده‌كات.
فیدراسیۆنه‌كه‌ی ئاسیا نووسیویه‌تی: كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق نازناوی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵی له 2014 به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وكات ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كه زیاتر له 100 یاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد، ئێستاش له هه‌مان پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیای 2022 چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاردۆ سدیق ببێته یه‌كێك له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه، پاڵه‌وانێتی جامی ئاسیای 2022 له‌سه‌ر ئاستی لاوان له وڵاتی ئۆزبه‌كیستان ده‌ستپێده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌م پاڵه‌وانێتییه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی ئوردن، ئوسترالیا و كوێت یاریی ده‌كات.
عێراق له 2014 بووه پاڵه‌وانی جامی لاوانی ئاسیا، دواتر له 2016 ژاپۆن ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له 2018 ئۆزبه‌كیستان بووه پاڵه‌وان، له دوایین پاڵه‌وانێتی كه له 2020 به‌ڕێوه‌چوو كۆریای باشوور نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.