مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتی دەکات

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كرد، به‌بۆنه‌ی 47ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندیه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەبۆنەی (47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان.
ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات.
لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان