726 هەزار خێزانی عێراقی لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارەن

K24 - ھەولێر

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ژمارەی ئەو خێزانانە ئاشكرا دەكات كە لە ناوخۆیی عێراقدا ئاوارەن.

دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: "726هەزار خێزان بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەبوون، لە ئێستاشدا گەورەترین کێشە، دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویستە بۆیان".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەبەر هۆکاری دیمۆگرافی و دارایی ناتوانرێت، ئاوارەکان لە شوێنی دیکە نیشتەجێ بکرێن.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران گوتیشی:" تەنانەت ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانییان، بەهۆی کاریگەری شەڕەکانەوە، کێشەی شوێن و ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانییان هەیە".