پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتی دەکات

"گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین"
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان - لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان - لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان برووسکەیه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: بە بۆنەی (47)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن.

ده‌قی برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی:

بەڕێز/ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بە بۆنەی (47)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن.

لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

1ـی6ـی2022