زاملی: عێراق 11 ملیۆن مووچه‌خۆری هه‌یه‌

"حكومه‌تی عێراق پلانێكی ستراتیژی نییه‌ و ساڵانه‌ش 300 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆمان هه‌یه‌"
حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، 11 ملیۆن كه‌س مووچه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن، ساڵانه‌ش 300 هه‌زار ده‌رچوو له‌ زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع) بڵاویكرده‌وه‌، زاملی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، هاووڵاتیان داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن دابمه‌زرێن و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیش خزمه‌تگوزارییان ده‌وێت، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای ئاسایشی خۆراك، زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان خۆپیشاندانیان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "11 ملیۆن كه‌س مووچه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، كه‌ بریتین له‌ فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و هی دیكه‌ش، به‌ڵام عێراق به‌هۆی بێكارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، كه‌ ساڵانه‌ 300 هه‌زار ده‌رچوو له‌ زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیكرده‌وه‌، حكومه‌تی عێراق پلانێكی ستراتیژی نییه‌، كێشه‌كه‌ ته‌نیا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نییه‌، كێشه‌كه‌ گشتییه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری دارایی گفتوگۆمان كردووه‌ و داوای چاره‌سه‌رمان كردووه‌.