ئه‌ردۆغان: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، خه‌ریكه وڵاته‌كه‌ی پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێ له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر له باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) و وه‌ك گوتی: ئه‌مه‌ش بۆ "پاككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت و مونبج له تیرۆرستان".
ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كوتله‌ی حزبه‌كه‌ی "ئاكپارتی" له په‌رله‌مانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وانه‌ی له ژێر ناو و پاساوی جیاجیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن شه‌رعیه‌ت بۆ په‌كه‌كه دروست بكه‌ن، فێڵ له هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها له‌خۆیان نه‌بێت".
هه‌روها گوتی: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی بێ به‌رامبه‌ر چه‌ك به تیرۆرستان ده‌ده‌ن و به پاره‌ش به توركیا نایفرۆشن، شایه‌نی ئه‌وه‌یه به ده‌وڵه‌تی تیرۆرستان ناوببرێت، نه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هۆی ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی ئه‌نقه‌ره له سیسته‌می "ئێس-400"ی رووسی، له پێدانی فڕۆكه‌ی "ئێف-16" به ئه‌نقه‌ره پاشگه‌ز بووه‌وه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی توركیا دووپاتیكرده‌وه، هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منییه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بكات. ئه‌م گوته‌ی ئه‌ردۆغانیش وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له سوید فینله‌ندا بۆ بوونه ئه‌ندام له ناتۆ، له‌كاتێكدا توركیا به‌رهه‌ڵستی ئه‌و هه‌وڵه‌یان ده‌كات و به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كاته‌وه، تا ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له وڵاته‌كانیان راده‌ستی توركیا نه‌كه‌نه‌وه، رێگه‌ی به ئه‌ندامبوونیان له هاوپه‌یمانێتییه‌كه نادات.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵاتی ئازه‌ربایجان، ئه‌ردۆغان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو فڕۆكه گوتی: تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌رۆكی توركیا بێت، رێگه به ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ نادات.
H.B