ورده‌كاری ئامانجی ئۆپراسیۆنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی توركیا
K24 – هه‌ولێر:
توركیا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری سووریا مۆڵداوه و له رووی میدیاییه‌وه خه‌ریكی زه‌مینه‌سازییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)ن.
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی "ئۆپراسیۆنێكی نوێ" بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی توركیا سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كرد و هه‌موویانی له پلانه نوێیه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه.
توركیا ده‌یه‌وێت، هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی باكووری سووریا بلكێنێت به‌و ناوچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه.
هاوكات، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، ئۆپراسیۆنه نوێیه‌كه هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ته‌ل ره‌فعه‌ت، منبج و كوبانێ ده‌كاته ئامانج.
ئامانجی توركیا به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جهرابلووسه به منبجه‌وه، كه ده‌كه‌وێته سنووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت عه‌فرین ببه‌ستێته‌وه به ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه له باكووری حه‌له‌ب.
به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هێرشه، توركیا ناوچه‌كانی سنووری ئۆپراسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات/ جه‌رابلووس" به ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی/ گرێ سپی و سه‌ری كانی" له میانی زاڵبوون به‌سه‌ر كوبانێ و عه‌ین عیسا.
هێرشه‌كه ده‌گاته ئیدلب
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا ده‌گاته ئیدلب.
هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ته‌ل ره‌فعه‌ت و ده‌وروبه‌ری یه‌كێكن له ئامانجه دیاره‌كانی سوپای توركیا، كه له ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه توركیا پلانی هه‌بووه بیگرێت، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌یی سه‌ربازه رووسه‌كان له‌و ناوچه‌یه و رێككه‌وتنی ئۆكتۆبه‌ری 2019ی نێوان رووسیا و توركیا هێرشه‌كه دواخرابوو.
یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانی توركیا، له‌ناوبردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یه كه كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ن.
توركیا سه‌ره‌تا له رێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف16 بۆردومانی چڕی بنكه و باره‌گای ئه‌و هێزانه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بۆ پێشڕه‌وی سوپا خۆش بكات.
بڕیاره ناوچه‌كانی ئیدلب و ده‌وروبه‌ری باكووری ئیدلب و خۆرهه‌ڵاتی و ده‌وروبه‌ری ره‌ققه و حه‌سه‌كه بكرێنه شوێنی نیشته‌جێكردنی ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا، كه ئێستا له توركیان و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.
یه‌كێك له مه‌ترسییه دیاره‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا، هاورده‌كردنی په‌نابه‌ره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا و نیشتهجێكردنیانه له‌و ناوچه كوردییانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ن و ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌رییان تێدا راگه‌یاندووه.
توركیا تا ئێستا 3 ئۆپراسیۆنی جه‌نگی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای سووریا كردووه.
توركیا داوا ده‌كات، هێڵی سنووریی نێوان توركیا و سووریا به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر له ناو خاكی سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتییدا بێت و رێگه نه‌دات ئه‌و ناوچانه هێزه كوردییه‌كانی تێدا بێت، كه توركیا به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات و پێی وایه درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانن.
هه‌سه‌ده، ئه‌گه‌رچی له لایه‌ن توركیاوه، وه‌ك هێزێكی تیرۆریستیی ده‌ناسرێت، به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له شه‌ڕی دژ به داعش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
مامه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده، بووه‌ته جێی نیگه‌رانی ئه‌ردۆغان.
ئه‌ردۆغان له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ وتی: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی بێ به‌رامبه‌ر چه‌ك به تیرۆریستان ده‌ده‌ن و به پاره‌ش به توركیا نایفرۆشن، شایه‌نی ئه‌وه‌یه به ده‌وڵه‌تی تیرۆرستان ناویان ببرێت، نه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هۆی ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی ئه‌نقه‌ره له سیسته‌می "ئێس-400"ی رووسی، له پێدانی فڕۆكه‌ی "ئێف-16" به ئه‌نقه‌ره پاشگه‌ز بووه‌وه".