"پێش هاتنی وه‌رزی زستان نه‌وت بۆ قوتابخانه‌كان دابین ده‌كرێت"

"باس لە سیستەمی E-parwarda کرا"
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان لەباره‌ی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی په‌روه‌رده‌ گفتوگۆیانکرد.

سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی پەروەردەی کرد، لەلایەن ئالان حەمەسەعید ساڵح ، وەزیری پەروەردە، پێشوازی لێکرا.

له‌ دیدارێكدا باس لە سیستەمی E-parwarda کرا، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی رۆتین لە دام و دەزگاکانی حکومەت و وەزارەتی په‌روه‌رده‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بە بایەخەوە باسی گرنگی وەزارەتی په‌روه‌رده‌ و کەرتەکەی کرد، ئاماژەی بە ھەماھەنگی زیاتری نێوان سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوبراو کرد.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژەی بە دابینکردنی سووتەمەنی (نەوت) بۆ قوتابخانەکان پێش ھاتنی وەرزی زستان كرد.