سکرتێری گشتی ناتۆ: ئەوەی پەکەکە دەیکات کاری تیرۆریستیە

K24 – ههولێر:
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشكرای دهكات، پەکەکە هەڕەشەیه بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و ئەوەی پەکەکە دەیکات کاری تیرۆریستیە و ئەو هەرەشانە بەجدی وەردەگرین.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە و بەجدییەوە لە نیگەرانییەکانی دەڕوانین.
سکرتێری گشتی ناتۆ راشیگهیاند، سوید و فینلاند بەروونی گوتوویانە ئامادەن دابنیشن و وەڵامی نیگەرانیەکانی تورکیا بدەنەوە.
ستۆڵتنبێرگ گوتی: "هەموو ئەندامانی ناتۆ ئامادەن دابنیشن و وەڵامی ئەو نیگەرانیانە بدەنەوە، لەناویشیاندا هەڕەشهكانی پەکەکە بۆ سەر تورکیا، كه هەڕەشەی تیرۆریستین، بەدڵنیاییەوە ئەم هەرەشانە بەجدی وەردەگرین".
ههروهها گوتیشی: "دەزانین هیچ وڵاتێکی دیکەی ئەندام له ناتۆ هێندەی تورکیا بەدەست تیرۆرەوە نەیناڵاندووە".
سكرتێری گشتی ناتۆ ئهوهشی خستهڕوو، تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگە نەک تەنیا بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیەوە کە دەکەوێتە سەر سنووری سووریا و عێراق و بۆ شەری دژ بە داعش گرنگە، بەڵکو لەبەرئەوەی لەسەر دەریای رەشە و لە رووسیاوە نزیکە.