کوڕەکەی جۆ بایدن وێنە و ڤیدیۆی ئابڕووبەرانەی بڵاوکردووەتەوە

لاپتۆپی کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا هەرا دەنێتەوە
هەنتەر بایدن، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا
هەنتەر بایدن، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

بەهۆی فەرامۆشکردنی لاپتۆپەکەی، دەیان وێنە و ڤیدیۆی ئابڕوبەرانەی هەنتەر بایدن، کوڕی دووەمی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاودەبێتەوە.

هەنتەر بایدن، لە ئاداری 2019 لاپتۆپەکەی تێكدەچێت و بۆ چاککردنەوەی دەیباتە دووکانێك لە ویلایەتی دیلاوێر، بەڵام فەرامۆشی دەکات و ناچێتەوە بەلایدا، کە بەهۆیەوە دواتر ناسنامە و وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانی لە ئینتەرنێتدا بڵاودەبێتەوە.

وێنە و ڤیدیۆ و داتای لاپتۆپی هەنتەر بایدن
وێنە و ڤیدیۆ و داتای لاپتۆپی هەنتەر بایدن

جگە لە وێنە و ڤیدیۆ، مێژووی گەڕانی گووگڵ و وێبسایتە پۆرنۆگرافیەکانیشی بڵاودەبێتەوە، هەروەها هەژمارێکی تایبەتی خۆی کە لە وێبسایتی "پۆرنهەب" دروستی کردووە و ڤیدیۆی تیا بڵاوکردووەتەوە، هاک دەکرێت و ناوەڕۆکی هەژمارەکەش بڵاودەکرێتەوە.

هەنتەر بایدن، لە هەژمارە تایبەتەکەیدا ڤیدیۆی نەشیاوی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ڤیدیۆکاندا کوڕەکەی بایدن لەگەڵ چەند ژنێکدا سێکس دەکات، بەڵام رووخساری دەرناکەوێت.

بەشی زۆری ڤیدیۆکان بە کامێرای لاپتۆپەکەی گیراون، لە هەندێک گرتە ڤیدیۆیی دیکەشدا مۆبایل و ئایپاد بەکاردەهێنێت.

هەنتەر بایدن، لە لیستی گەڕانی گووگەڵەکەیدا بەدوای رێگاکانی هاککردنی مۆبایل و ژمارەی تەلەفوندا گەڕاوە، لەلایەکی دیکەوە چەند فایلێکی سەر لاپتۆپەکەی ئاماژە بەوە دەدەن کە هەنتەر سیخوڕی بەسەر ئەندامێکی خێزانەکەیەوە کردووە.