كازمی له‌باره‌ی دزه‌پێكردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان هاته ده‌نگ
K24 - هەولێر:
بەهۆی دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێی ناوەندی، وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی بڕیاریدا تاقیكردنەوەكان بۆكاتێكی نادیار دوابخرێت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیدا سزای ئه‌و كه‌سانه بدات كه له پشتی ئه‌م دزه‌پێكردنه بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی دزه‌پێكردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی سێی ناوه‌ندی پێكهێنا و راشیگه‌یاند، "هه‌ر كه‌سێك له پشتییه‌وه بێت سزا ده‌درێت".
وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 بەهۆی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتییەکان کرد و بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی دوابخرێت، هەروەها لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنرا.
وەزارەتی پەروەردەی ئیتیحادی لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکان هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.