زیلینسكی: له‌سه‌دا 20ـی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه داگیركراوه
k24-هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانی رووسیا له‌سه‌دا 20ـی خاكی ئۆكرانیای كۆنتڕۆڵ كردووه، له نێویاندا دوورگه‌ی كریمیا و ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ساڵی 2014ـه‌وه له ژێر چنگی به‌كرێگیراوانی رووسیادان.
ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌به‌رده‌م په‌له‌مانی لۆكسه‌مبۆرگ رایگه‌یاند، سوپای رووسیا (پێنج یه‌كی) خاكی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 20.
زیلینسكی راشیگه‌یاند، به‌قه‌د خاكی به‌لژیكا، هۆڵه‌ندا و لۆكسه‌مبۆرگ، رووسیا ئۆكرانیای داگیركردووه، نزیكه‌ی 300 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ئه‌م وڵاته مینڕێژكراوه، هه‌روه‌ها 12 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتان بوون، 5 ملیۆنیش به‌ره‌و ده‌ره‌وه كۆچیانكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سوپای رووسیا خه‌نده‌ق له ده‌وروبه‌ری سیفیرودۆنستیكی سه‌ر به دۆنباسی ستراتیژی هه‌ڵده‌كه‌نن، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت.
هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دوای تێپه‌ڕینی 100 رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا رووسه‌كان 243 منداڵیان له‌م وڵاته‌دا كووشتووه، 446ـیش بریندارن، زیلینسكی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "گه‌لی ئۆكرانیا خۆیان راده‌ستی سوپای رووسیا ناكه‌ن".