كه‌ریم بێنزێما: چاودێری كریستیانۆ ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت مۆندیال ببه‌مه‌وه
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید چه‌ندان نهێنی له باره‌ی سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنی به ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: چاودێرییه‌كی وردی شێوازی یاریكردنی كریستیانۆ رۆناڵۆ ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبگرم.
كه‌ریم بێنزێما له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری (ئۆنزی مۆندیال)ـی فه‌ره‌نسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر به باشی توانایه‌كی گه‌وره‌ی له خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رگریكاران دا هه‌یه، ده‌شڵێت: زۆرجار كاتێك به‌رگریكارێك ده‌بینم راسته‌وخۆ هه‌ست ده‌كه‌م كه ئه‌و به‌رگریكاره رێگه ده‌دات كه من كۆنترۆڵی تۆپ بكه‌م یان به چی شێوازێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و یه‌كسه‌ر له نێو بیر و هزری به‌رگریكاره‌كه تێده‌گه‌م.
كه‌ریم بێنزێما له باره‌ی یه‌كه‌مین وه‌رزی یاریكردنی به درێسی ریال مه‌درید گوتی: شه‌ش مانگی سه‌ره‌تام له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید زۆر سه‌خت بوو، هه‌موو شته‌كان له‌به‌رده‌مم ئاڵۆز بوون، به‌ڵام من وازم نه‌هێنا، كێشه‌یه‌كی بچووكم له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ بۆ دروست بوو، به‌ڵام له هۆتێلێك یه‌كترمان بینی و پێش یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر مایۆركا داوام لێ‌كرد بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی بكه‌م و به‌ڵێنی تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتنم پێدا، خۆشبه‌ختانه به‌شداریی یارییه‌كه‌م كرد و به‌و گۆڵه‌ی تۆمارم كرد یارییه‌كه‌مان برده‌وه.
بێنزێما له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی زۆر خۆشده‌وێت، ده‌شڵێت: به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی كریستیانۆ هه‌ڵبگرم، به‌رده‌وام چاودێری و لێكۆڵینه‌وه له شێوازی یاریكردنی كریستیانۆ ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ تۆپ و شێوازی پاس و گۆڵ و بڕینه‌كانی، هه‌رچه‌نده دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان شتی دۆن زۆر مه‌حاڵه.
كه‌ریم بێنزێما ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه خه‌ونی گه‌وره‌تری ماوه و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئاماده بكات، ده‌شڵێت: ئامانجی من بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیاله له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا.