راهێنه‌ری به‌رازیل: ئه‌مڕۆ به زه‌بری قاوه كۆنترۆڵی مێشكم كرد
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یارییه دۆستانه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان گۆڵبارانی كۆریای باشووریان كرد، تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل ده‌ڵێت: به زه‌بری خواردنه‌وه‌ی قاوه كۆنترۆڵی مێشك و بیرم كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته بووه‌وه، سیلیساو یارییه‌كه‌ی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له دوای یارییه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی رایگه‌یاند یارییه‌كه له دووری نیشتیمانیان زۆر سه‌خت و جیاواز بوو، ده‌شڵێـت: له یاریگه‌یه‌كی جیاواز و كه‌شێكی جیاواز یاریمان كرد، به‌ڵام یاریزانه‌كانم ئاستێكی زۆر به‌رزیان پێشكه‌ش كرد هه‌ر وه‌كو دوو یاریی رابردوو كاتێك له وڵاته‌كه‌ی خۆمان یارییمان ده‌كرد، به‌ڵام بۆ من جیاوازبوو هه‌ستم به ماندووبوون ده‌كرد زوو زوو قاوه‌م ده‌خوارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێشكم له‌سه‌ر یارییه‌كه بمێنێته‌وه خۆتان ده‌زانن ئه‌گه‌ر مێشكت له شوێنێكی دیكه بێت سه‌ركه‌وتوو نابیت.
تیتی گوتیشی: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به ئه‌قڵیه‌تی بردنه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، ئێمه پشت به هانده‌ره‌كانمان ده‌به‌ستین، به‌ڵام كاتێك له‌وان دوورده‌بین خۆمان هانی خۆمان ده‌ده‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیمان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیتی گوتی: نێیمار یاریزانێكی ئاستبه‌رزه و كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی زۆر تایبه‌تی هه‌یه، یاریزانێكه پڕه له جوڵه و یاریی جوان، ئه‌و ده‌توانێت وه‌كو یاریی دروستكه‌ر یاریی بكات، ده‌شتوانێت وه‌كو هێرشبه‌ر پشتی پێببه‌ستین، بیرتان نه‌چێت ئه‌و له پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ دوو باشترین یاریزانی جیهان كه مێسی و مباپێیه یاریی ده‌كات.