به ڤیدیۆ.. ئه‌مه‌ریكا ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێی خستنه خواره‌وه‌ی درۆنه‌كان تاقیده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) كۆتایی به تاقیكرنه‌وه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای (میكرویڤ) هێنا، كه توانای له‌كارخستنی چه‌ندین درۆنی له‌یه‌ك كاتدا هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای (میكرویڤ)ـی سیستمی (ئیپریس - Epirus)، له‌مه‌ودوا درۆنه‌كان ناتوانن ئامانجه‌كانیان بپێكن و هه‌موویان له‌كار ده‌خه‌ن.
پنتاگۆن راشیگه‌یاند، له بنكه‌ی سه‌ربازی (ئه‌ریزۆنا) دواین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه ئه‌نجامدرا، كاتێك به خێرایی درۆنه‌كان ده‌خاته خواره‌وه‌و له‌كاریان ده‌خات.
هه‌روه‌ها پنتاگۆن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا خه‌ریكی توێژینه‌وه له ئاستی پێكانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه بووین، كه ئایا ده‌توانێت درۆنه‌كان رابگرێت یاخوود نا.