ئه‌م نیشانانه ده‌ریده‌خه‌ن كه‌م خوێنیت
K24 – هه‌ولێر:
ئاسن پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌شی مرۆڤه، به‌هۆیه‌وه (هیمۆگڵۆبین و میوگڵۆبین) له خوێن دروست ده‌كات، جیا له‌وه‌ش پاڵپشتی له كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ منداڵ و هه‌رزه‌كاریش یارمه‌تی گه‌شه ده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری (RT)ـی رووسی، كه‌می ئاسن له له‌شی مرۆڤدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بكه‌وێته سه‌ر جێگا و تووشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت پێی ده‌گوترێت (كه‌مخوێنی).
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، كه‌م خوێنی له كه‌می ئاسنه‌وه دروست ده‌بێت، كاتێك هیمۆگڵۆبینی پێویست له له‌شدا دروست نابێت.
ده‌زگای (مایۆ كلینیك) ئاشكرای ده‌كات، ماندووبوونی زۆر هۆكارێكه بۆ كه‌م خوێنی له مرۆڤدا، جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه ده‌رده‌خات كه نه‌خۆشی كه‌م خوێنیت هه‌یه، پێویسته به زووترین كات پشكنینی خوێن ئه‌نجام بدرێت، بریتین له:
یه‌كه‌م: بێهێزی
دووه‌م: گۆڕانی ره‌نگی پێست
سێیه‌م: سینگ ئێشه
چواره‌م: سه‌رئێشه و سه‌رسوڕان
پێنجه‌م: ده‌ست و پێ سڕبوون
شه‌شه‌م: هه‌وكردنی زمان
حه‌فته‌م: نینۆك وه‌رین
هه‌شته‌م: ئاره‌زووكردن بۆ خواردنی سه‌هۆڵ و خۆڵ
نۆیه‌م: كه‌می ئاره‌زووكردن بۆ نانخواردن، به‌تایبه‌ت منداڵی كۆرپه، ئه‌گه‌ر كه‌مخوێن بێت ئاره‌زوو بۆ خواردنی شیر ناكات.