ئه‌ستێره‌یه‌ك رۆیشتنی له یوڤێنتۆس ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سیمۆنی زازا، هیرشبه‌ری ئیتاڵیا، رۆیشتنی له یۆڤی ره‌ت ده‌كاته‌وه، له‌باره‌ت به یارییه‌كانی یۆرۆش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ولاته‌كه‌ی چاوی له بردنه‌وه‌ی ناسناوی یۆرۆی 2016 یه.
له باره‌ی ڕۆیشتنی رۆیشتنی له ریزی یۆڤینتۆس، ئه‌و هیرشبه‌ری ئیتالیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی زۆر دڵخۆشه و نایه‌وێ یانه‌كه‌ی جیبهێڵیت.
زازا ده‌شلێت: بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یۆڤی ده‌مێنمه‌وه، ناشزانم تا كۆتایی چی رووده‌دات، به‌ڵام ده‌مه‌وێت نازناوی چامپیۆنزلگ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌ده‌ستبهێنم.
سیمیۆنی زازای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی ساسولۆوه بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس گواستراوه‌ته‌وه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی ئاتڵانتا، سامپدۆریاش كردووه.