عرفان كه‌ركووكی: كه‌ركووك كراوه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمان، عرفان كه‌ركووكی، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، دژایه‌تی خۆی بۆ بڕیارێكی دادگای كه‌ركووك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، حوكمی عه‌سكه‌ری له كه‌ركووك هه‌یه و شاره‌كه كراوه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره.
دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، له ئۆفیسی عرفان كه‌ركووكی له دیوانی پارێزگای كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی ئۆفیسه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدا بووه.
دادگای كه‌ركووك بڕیارێكی له باره‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له‌وه ده‌ركردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عرفان كه‌ركووكی، دژایه‌تی بۆ بڕیاره‌كه ده‌ربڕی و وتی: ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی له ئه‌ستۆمدا بووه، له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی نووسینگه‌كه‌مه‌وه وه‌رگیرابوون و هه‌ر ئه‌وانیش كه‌لوپه‌له‌كه‌یان راده‌ستی گه‌نجینه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت من بچمه‌وه به‌رده‌ستیان.
هه‌روه‌ها وتی: عه‌سائیب و نوجه‌با، ده‌ستیان به‌سه‌ر خانووه‌كه‌م و ئۆتۆمبێل و ماڵوموڵكمدا گرتووه و داوام كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ كام له عادل عه‌بدولمه‌هدی و مسته‌فا كازمی و ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری سیستانی و دادگای كه‌ركووكیش نه‌یانتوانیوه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد له ماڵه‌كه‌م دووربخه‌نه‌وه و موڵكی خۆم بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له ره‌وشی كه‌ركووك گرت و وتی: ره‌وشی كه‌ركووك خراپه و شاره‌كه له لایه‌ن حه‌شده‌وه كراوه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره و حوكمی مه‌ده‌نی له شاره‌كه‌دا نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه حوكمی عه‌سكه‌رییه.
عرفان كه‌ركووكی، داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، فریای ره‌وشی كه‌ركووك بكه‌ون و وتی: ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، دووره له یاسا و حوكمی مه‌ده‌نییه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، مل نادات بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای كه‌ركووك و بڕیاره‌كه دوێنێ پێنجشه‌ممه (2ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌رچووه.
وتیشی: له رێی پارێزه‌ره‌كه‌مه‌وه له دادگا تانه له بڕیاره‌كه‌ده‌ده‌م و داوای پێداچوونه‌وه‌ی ده‌كه‌م.
له بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووكدا، هاتووه: عرفان كه‌ركووكی، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمانی به 15 ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت.
دادگاكه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره پشتیی به مادده‌ی 316ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 به‌ستووه و جگه له زیندانیكردنی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكی و رێگری له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوه.
جگه له عرفان كه‌ركووكی، هه‌ریه‌ك له ریاز دانوك، په‌روین محه‌مه‌د و ئه‌دور ئوراهام، هه‌مان سزایان به گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
له مادده‌ی 316ی یاسای سزاداندا هاتووه: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان راسپێردراوێك به خزمه‌تگوزاری گشتیی پیشه و ئه‌ركه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سامان له رێی نایاساییه‌وه سزا ده‌درێت.