"ئەفریقا قوربانی ململانێکانی ئۆکرانیایە"
K24 - هەولێر:
ماكی سال، سه‌رۆكی سینیگال و سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی ئه‌فریقا لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن گوتی: "وڵاتە ئەفریقیەکان بووەنەتە قوربانی ململانێکانی ئۆکرانیا".
لەو دیدارەدا کە لە شاری سوتشی لە باشووری رووسیا بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی ئەفریقا گوتی: "من هاتووم داواتان لێبکەم درک بەوە بکەن وڵاتەکانمان بوونەتە قوربانی ئەم قەیرانە ئابوورییە".
نەتەوە یەکگرتووەکان ترسی لە "برسیبوون" هەیە، بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەفریقا کە پێشتر زیاتر لە نیوەی ئەو گەنمەی پێویستیان بوو لە ئۆکرانیا یان روسیاوە هاوردە دەکرا، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو ململانێکانی نێو ئۆکرانیاوە، هیچ کەشتییەک ناتوانێت بەندەرەکانی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.
ماکی سال جەختی کردەوە لەوەی زۆرینەی وڵاتانی ئەفریقی لەکاتی دەنگدانی نەتەوەیەکگرتووەکان، خۆیان لە ئیدانەکردنی رووسیا بەدوورگرتووە.
دوێنێ پێنجشەممە 2ـی ئەم مانگە، نووسینگه‌ی ماكی سال، سه‌رۆكی سینیگال و سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی ئه‌فریقا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتبوو، سبه‌ی هه‌ینی له "سوتشی" چاوی به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ده‌كه‌وێت، هەروەها سەردانەکە لەسەر داوای ڤلادیمێر پوتن بووە.
سه‌رۆكی سینیگال له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوای له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا کردبوو كار بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك بۆ گه‌یشتنی گه‌نمی عه‌مباركراوی ئۆكرانیا بۆ گشت ولاتانی جیهان، كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا به گوێره‌ی لێدوانی رێكخراوی خۆراكی جیهانی مۆسكۆ رێگری لێده‌كات.