عەزیز گەردی لە نەخۆشخانەیە
K24 - هەولێر:
مامۆستا عەزیز گەردی، نوسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد ناساغە و ماوەیەكە لە نەخۆشخانەیە.
بەپێی زانیاریەکانی کوردستان24، مامۆستا عەزیز گەردی ماوەیەکە ناساغە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ماوەیەکە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
عەزیز گەردی، لە ساڵی 1948 لە بەحرکە لەدایکبووە، زیاد لە 36 کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هەروەها ماوەیەك لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە و لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە خزمەتێکی گەورەی زمانی کوردی کردووە.
جیا لە وەرگێڕان، مامۆستا عەزیز گەردی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانە (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی).