13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران

چەکدارێکی دەستگیرکراوی داعش زانیاری پێداون
دەیمەنێکی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێڕاق
دەیمەنێکی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێڕاق

K24 – هەولێر

لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە، توانراوە 13 چەکدارای رێکخراوی داعش لەنێو حەشارگەیەکدا لە زنجیرە چیای قەرەچووغ لە سنووری شارۆچکەی مەخموور بکوژن و چەند حەشارگەیەکیش لەنێوبەرن.

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەیداوە، هێرشەکەی چیای قەرەچووغ بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی و لەسەر زانیاریی دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بووە، کە پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە.

یەحیا رەسوڵ، راشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لە چیای حەمرین لە دیالە و لە گوندی عەواشرەی دۆڵی زغێتوونی لە پارێزگای کەرکووکیش توانراوە چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش بکەنە ئامانج.

بە ئامانجگرتنی حەشارگەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی عێراق
بە ئامانجگرتنی حەشارگەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی عێراق