کیێڤ: سوپای رووسیامان ناچار کرد لە گەورەترین شاری دۆنباس بکشێتەوە

زیلێنکسی: سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت
سەربازانی ئۆکرانیا لە دۆنباس، وێنە: AFP
سەربازانی ئۆکرانیا لە دۆنباس، وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

کیێڤ دووپاتی کردەوە لە شاری سێڤيرودونتسك کە گەورەترین شاری هەرێمی دۆنباسە هێزە رووسییەکانیان ناچار بە کشانەوە کردووە، لە کاتێکدا مۆسکۆ هیواخواز بوو کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی دۆنباس بگرێتە دەست.

زیاتر لە 100 رۆژە جەنگ لە خاکی ئۆکرانیادا بەردەوامی هەیە و رووسیا لەلای خۆیەوە رایگەیاند. هەندێك لە ئامانجەکانی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا دژی نازییەکان" بەدیهێنراون.

بەڵام سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دوێنێ هەینی 3ـی چواری 2022 لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆکایەتی لە کیێڤ بڵاویکردەوە، گوتی: "سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت".

دوای بەرگریەکی زۆر لەلایەن کیێڤەوە، سوپای رووسی هەوڵەکانی لە دۆنباس چڕ کردووەتەوە و بەردەوام بۆردومانی هەندێك لە شارەکانی دۆنباس دەکات.

زیلێنکسی لە کێڤەوە گوتی: "زیلێنسکی لە کیێڤەوە: سەرکەوتن بۆ ئۆکرانیایە، سەرۆکی فراکسیۆن لێرەیە، سەرۆکی نووسینگەی دیوانی سەرۆکایەتی لێرەیە

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا، دێنیس شمیهال لێرەیە، سەرۆک لێرەیە، تیمەکەمان گەورەترە، هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لێرەن، لەوانەش گرنگتر گەلی وڵاتەکەمان لێرەن. 100 رۆژە بەرگری لە ئۆکرانیا دەکەین، سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت".