رێکخراوی فاو: پێنوێنی نرخی گۆشت لە بەرزترین ئاستیدایە

نرخی دانەوێڵە و گۆشت بەرزبوونەتەوە
نرخی گۆت لە بەرزبوونەوەدایە
نرخی گۆت لە بەرزبوونەوەدایە

K24 - هەولێر:

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی  سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نرخی خۆراک لە مانگی ئایاردا بۆ دووەم مانگ لەسەر یەک دابەزیووە، بەڵام نرخی دانەوێڵە و گۆشت بەرزبوونەتەوە.

پێنوێنی نرخەکانی خۆراکی سەر بە رێکخراوی فاو لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 157.4 خاڵ لە کاتێکدا لە مانگی نیسان 158.3 خاڵ بووە.

داوا به‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت گۆشتی سوور له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌كڕن
گۆشتی سوور

سەرەڕای ئەوەی لەسەر ئاستی مانگانە نرخی خۆراک دابەزیوە، بەڵام پێنوێنی نرخی خۆراک بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو سەدا 22.8 بەرزترە، هۆکارەکەشی دەرهاویشتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیایەی.

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی خواست و خستنەڕوو بۆ دانەوێڵە، رێکخراوی فاو پێشبینی دەکات، بەرهەمهێنانی دانەوێلە لە وەرزی 2022 بۆ 2023 کەم بکات.

لە داتاکانی فاودا هاتووە، نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکان و شەکر و زەیتی رووەکی لە مانگی رابردوو دابەزیون، بەڵام نرخی گۆشت بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی گەنمیش بە رێژەی سەدا 5.6 لەسەر بنەمای مانگانە بەرزبووەتەوە و لەسەر بنەمای ساڵانەش بە رێژەی سەدا 56.2 بەرزبووەتەوە.

رێکخراوی فاو لە ساڵی 1945 دامەزراوە و سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە، مەبەست لە دامەزراندنی رێکخراوەکە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کوشتوکاڵیی و دابینکردنی خۆراکی پێویستە.

ئامانج لە دامەزراندنی تێکخراوەکە جێبەجێکردنی ستراتیجیەکی گەشەپێدانی بەردەوامە لە بواری کشتوکاڵدا بۆ رێگریکردن لە برسیێتی سەرتاسەری جیهانی.