موقته‌دا سه‌در داوای لێبوردن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای لێبوردنی له لایه‌نگره‌كانی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كشانه‌وه‌ی له وتاره‌كه‌ی دوێنی شه‌و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌وان بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له یادی شه‌هیدكردنی باوكم و دوو براكه‌م خۆشه‌ویستی و دڵسۆزییان نواندووه.
سه‌در له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه له وتاره‌كه‌ی دوێنێ شه‌و له یادی شه‌هیدكردنی باوك و دوو براكه‌م كشامه‌وه، یه‌كه‌م له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئێوه بووه، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه بووه تا له‌ژیان به‌رده‌وام بم بۆ خزمه‌تی ئێوه.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی باوك و دوو براكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، داوای نزاشی له‌لایه‌نگرانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به پایه‌ی ئه‌وان بگات.
دوێنێ شه‌و رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له گۆڕه‌پانێكی شاری نه‌جه‌ف به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگره‌كانی واتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، باوكی به ده‌ستی به‌عسییه سه‌دامییه‌كان كوژراوه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌دا له لایه‌نگرانی توڕه بوو و گوتی: ئه‌گه‌ر گوێم لێنه‌گرن؛ بڕۆم باشتره.