پشیله مافیایه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی باخچه‌كانی(نیبرۆدی نیشتیمانی) له دوورگه‌ی سه‌قه‌لیه‌ی ئیتالی،مافیاكان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات،كه به‌هۆی پشیله‌وه ئاگر به به‌رده‌ده‌نه دره‌خته‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه (گیسیبی ئه‌نتۆچی) به ڕۆژنامه‌ی (كوریرا دی لاسیرا) ی ناوچه‌یی گوتووه،ئه‌و ئاگرانه‌ی به به‌رده‌وامی له‌ناو چه‌ند شوێنێكی باخچه‌كان كراوه‌ته‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ده‌ستی مافیاكانی تێدایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌نایان بردووه‌ته به‌ر پشیله و تۆپی ئاگرین له كلكی پشیله‌كان ده‌به‌ستن و ده‌یاننێرنه ناو دار و پوش و په‌ڵاشی دارستانه‌كه‌وه.
ئه‌نتۆچی كه مانگی پێشوو له‌لایه‌ن مافیاكانه‌وه هه‌وڵی كوشتنی دراوه،گوتویه‌تی، په‌نابردنی مافیاكان بۆ ئه‌م شێوا‌زه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌تا نه‌ناسرێنه‌وه و لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره دیار نه‌بێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر هه‌زاران دره‌خت سوتاوون و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین قوتابخانه له‌و ناوچه‌یه‌دا داخرا.
به پێی قسه‌ی دادوه‌ر(ئه‌لفریدۆ مارفیلۆ) تێوه‌گلانی مافیاكان له سوتاندنی دره‌خت و داره به ته‌مه‌نه‌كان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌و مافیانه،وه‌به‌رهێنانێكی زۆریان له بواری دووباره ڕواندنه‌وه‌ی درخته‌كان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و دره‌ختانه بسوتێت تا خۆیان دووباره بیڕوێننه‌وه و پاره‌یه‌كی زۆریان له‌و كاره‌دا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌و دادوه‌ره ده‌ڵێت" هه‌رچه‌نده تا ئێستا به‌ڵگه‌ی پێویست له به‌رده‌ستدانیه بیسه‌لمێنێت مافیاكان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسان پێیانوایه ئه‌و كاره ئه‌وانن و به پلان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
به‌ڵام "لیولوچا ئۆرلاندۆ" ی پارێزگاری (پالیرمۆ) كریكاره‌كانی دارچاندن تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌پشت ئه‌م كاره‌و بن،چونكه به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپه مافیاكان، پێشتر 180 كه‌س له‌وان ده‌ركراوه ،چونكه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان ئه‌وان بوون و له به‌رژه‌وه‌ندی مافیاكان كردوویانه.