به وێنه...ئه‌م 7 ئه‌ستێره‌یه ببینه كه نه‌یانتوانیوه له یۆرۆ بدره‌وشێنه‌وه
زۆرێك له ئه‌ستێره‌كان هێشتا له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا ونن، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئاسته پێشكه‌ش بكه‌ن كه لێیان چاوه‌ڕێ ده‌كرا، له پاڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه نه‌یانتوانیوه ببنه چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌یان، چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ش هه‌یه له‌دۆخێكی متبوون و پۆكانه‌وه ده‌بینرێن، دیارترینیان به‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه‌ن.
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ:
چاوه‌ڕێ ده‌كرا كریستیانۆ به ئاسانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌م كۆمه‌ڵه ئاسانی یۆرۆ بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ربخات، به‌ڵام له دوو یاریی ده‌ستپێكی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كریستیانۆ نه‌یتوانی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئایسله‌ندا و نه‌مسا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات، چاره‌نووسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریی هه‌نگاریا ماوه‌ته‌وه.
2ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ:
زڵ‌اتان دوو یاریی له یۆرۆ تێپه‌ڕ كردووه و شتێكی وای پێشكه‌ش نه‌كردووه كه ئومێدێك به مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه له یۆرۆ ببه‌خشێت، له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا نه‌یتوانی وڵاته‌كه‌ی له شكست رزگار بكات، له به‌رانبه‌ر ئیرله‌ندای باكووریش كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، كه‌چی ناونیشانی ئه‌م یارییه‌ش یه‌كسانبوون بوو به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان.
3ـ تۆماس مووله‌ر:
له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی رابردوو هه‌میشه موله‌ر پێشه‌نگی گۆڵكارانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرت، به‌ڵام له‌م یۆرۆی ئه‌مجاره، هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یشتۆته پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هێزی مووله‌ر نه‌بووه و تائێستایش وه‌ك پێویست ده‌رنه‌كه‌وتووه.
4ـ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی:
ئه‌م هێرشبه‌ر پۆڵه‌ندایه له یانه‌یه‌كی یه‌كێكه له گۆڵكاره تۆقێنه‌ره‌كان، به‌ڵام له یۆرۆی 2016 له دوو یاریی رابردوو نه‌یتوانیوه گۆڵی به‌رانبه‌ر بپێكێت.
5ـ هاری كه‌ین:
ئه‌م یاریزانه گۆڵكاری پرێمه‌ر لیگی وه‌رزی رابردوو بوو، ئینگلیزه‌كانی هیوایه‌كی گه‌وره‌یان به گۆڵكاره هه‌بوو، به‌ڵام ئاستێكی جێگیری پێشكه‌ش نه‌كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی زۆر به زه‌حمه‌ت بۆ قۆناخی داهاتووی یۆرۆ سه‌ركه‌وت.
6ـ ئاردا توران:
توركه‌كان له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا شانازییه‌كی زۆریان به ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ی بارسێلۆناوه ده‌كرد، به‌ڵام له دوو یاریی رابردوویان نه‌یتوانی هیچ هێزێك به ئاستلاوازی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ببه‌خشێت.
7ـ ماریۆ گۆتزه:
مانشافته‌كان ئه‌م یاریزانه‌یان زۆر خۆشده‌وێت، خۆشترین بیره‌وه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه هه‌یه، چونكه ئه‌و له مۆندیالی 2014 له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه گۆڵێكی له هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كرد و وڵاته‌كه‌ی كرده خاوه‌نی جامی مۆندیال، به‌ڵام له پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی ئه‌مجاره تا ئێستا ونه.