سێ کەس لە دهۆک گوێی گەنجێک دەبڕن

وەجدی: کێشەم لەگەڵ کەس نەبووە و نازانم کێ بوون
وەجدی زێدان، ئه‌و گه‌نجه‌ی گوێچكه‌كانی بڕاوه‌
وەجدی زێدان، ئه‌و گه‌نجه‌ی گوێچكه‌كانی بڕاوه‌

K24 – دهۆک

لە نزیک کەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ کەس گوێچکەی گەنجێک دەبڕن و ئەو گەنجە دەڵێ: نازانم کێ بوون، چونکە تائێستا کێشەم لەگەڵ کەس نەبووە.

ماهیر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "ئەو گەنجە ناوی وەجدی زێدان-ە، ئاوارەی شنگالە و پۆلی 12ی ئامادەییە، لە کەمپی شاریا نیشتەجێن".

وەجدی زێدان، چیرۆکەکە بۆ کوردستان24ی دەگێڕیتەوە و گوتی: "ئەوکاتەی شەو لە کافتیریا بۆ ماڵەوە لە کەمپ دەگەڕامەوە لە پشتەوە سێ کەس هێرشیان کردمە سەر و خستمیانە سەر زەوی، دوای کە هاتمەوە هۆشخۆم زانیم کە گوێچکەم بڕاوە".

گوتیشی: "من پێشتر کێشەم لەگەڵ کەس نەبووە، بۆیە نازانم ئەو کەسانەی گوێچکەیان بڕیم کێ بوون، گوێم لە دەنگیان بوو، بەڵام روخسارم نەبینین نایانناسمەوە".