كریستیانۆ به باشترین یاریزانی ساڵ دیاریكرا
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینلگیزی به پشتبه‌ستن به ده‌نگی هانده‌ران ناسنامه‌ی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی بڵاویکردەوە.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له پێگه‌ی یانه‌ی مان یونایتد بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاندەرانی مان یونایتد، لە سەرتاسەری جیهان به‌شدارییان له راپرسییه‌ك كرد بوو بۆ ده‌ستنیشان كردنی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دیاری‌کرا.
ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵیە توانی بۆ جاری چوارەم ئەم خەڵاتە بباتەوە و ژمارەکەی داڤید دی خیا گۆڵپاریزی ئیسپانی یانەکەیان یەکسان بکاتەوە، کە پێشتر ئەو گۆڵپارێزەش توانیویەتی چوار جار خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکەی بەدەست بێنێت.
رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.