له‌نده‌ن.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قێندرایه‌وه
k24:هه‌ولێر:
میدیا به‌ریتانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی بوونی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن، یه‌كێك له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كان له‌م شاره‌دا داخرا و پۆلیس ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قانده‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی گومان له هه‌بوونی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له مه‌یدانی (تراڤاڵگار) له‌ناوه‌ڕاستی له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته كرا، پۆلیس گشت رێگاكانی داخست و داواشیكرد گشت باڵه‌خانه‌كان چۆڵبكرێن.
پێگه‌ی "میترۆ" بۆ هه‌واڵ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، پۆلیس ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قانده‌وه، رووداوه‌كه كۆتایی پێهات.
هه‌روه‌ها میتڕۆ راشیگه‌یاند، پۆلیس له ناوچه‌كه‌دا ماون داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن روو له‌و گۆڕه‌پانه نه‌كه‌ن، له‌كاتی گونجاو‌دا رێگاكه ده‌كه‌نه‌وه.
كریستاڵ جومانسینگ، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "گڵۆباڵ نیوز" له تویته‌ر رایگه‌یاند، پێده‌چوو هه‌وڵدرابێت ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه به ریمووت كۆنتڕۆڵ له مه‌یدانی (تراڤاڵگار) بته‌قێندرێته‌وه، پۆلیس رێگه‌ی پێنه‌دا و هه‌ردوو زوو ناوچه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد و دواتر ته‌قێندرایه‌وه.
جۆمانسینگ گوتی: "پۆلیس داوای له خه‌ڵكی له‌نده‌ن كردبوو له‌كاتی بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه، تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن".