به فهرمی پیكێ و شاكیرا له یهكتر جیابوونهوه
دوای ئاشکرا بوونی پەیوەندی جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ کچێکدا، کە تاوەکو ئێستا ناوی ئاشکرا نەکراوە، شاکیرای گۆرانیبێژی کۆلۆمبی و دایکی دوو منداڵەکەی بەرگریکاری بلاوگرانا هەڕەشەی جیابونەوەی کرد، دواجار ئەمڕۆ هەردوولا بەیاننامەیەکی فەرمیان راگەیاند و جیابوونەوەیان لە یەکتری راگەیاند.
پیکێ و شاکیرا لە مۆندیالی 2010 یەکتریان ناسی و دواتر لە رۆژی 29ـی مانگی ئاداری ساڵی 2011 خانمە کۆلۆمبیەکە پەیوەندی خۆی و یاریزانەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیای راگەیاند و خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی میلان و ساشا.