4 یانه ركابه‌ری گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، یانه‌كانی ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر سیتی و یۆڤێنتۆس هەوڵی گواستنەوەی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا دەدەن.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای دەکات، پۆل پۆگبا دوای راگەیاندی جێهێشتنی ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای شەش وەرز، هەر زوو یانەکەی پێشووی واتە یۆڤێنتۆس هاتە سەرهێڵ و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێ‌کرد، گەشبینیش بوون بە دووبارە گەڕانەوەی، بەڵام ئەو یاریزانە بیر لە ئۆفەری یانەکانی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی دەکاتەوە، بۆیە تاوەکو ئێستا چارەنووسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی یه‌كێكه له داخوازیكاره‌كانی ئه‌و یاریزانه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا راسپاردووه و هه‌ڵبه‌ت بۆخۆشی به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی قسه‌ی له‌گه‌ڵ پۆگبا كردووه.
سکای بڵاویشی کردەوە یاریزانە 29 ساڵەکە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە یانەکەی داهاتووی نەداوە، مان سیتی، یۆڤێنتۆس، ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان ئۆفەری سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کردووە و چاوەڕێ وەڵامی دەکەن.
پۆڵ پۆگبا ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مان یونایتد له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 27 یاری كردووه، 9 ئاسیست و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه.