وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا: هەندێک لایەن بیانوو به تورکیا دەدەن بۆ هێرشکردن
k24-هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاشكرای ده‌كات، هەوڵه دوژمنکارییەکانی تورکیا له باکووری وڵات رەتدەکەینەوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا راشیگه‌یاند، دروستکردنی ناوچەی بەناو ئارام له باکووری وڵات پاکتاوی جوگرافی و نەتەوەییه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەندێک لایەن بیانوو به تورکیا دەدەن بۆ هێرشکردن و هەندێک لایەنی ناشەرعیش له دەرەوەی یاسا رێگه بۆ تورکیا خۆشدەکەن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته هەموو هێزه نایاسایی و بیانییەکان وڵات جێبهێڵن، هەوڵەکانی تورکیا لەناو خاکی سووریا داگیرکاری و تاوانی جەنگه.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، پێویسته هەموو چەکەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دابماڵدرێت.