پلاسخارت له سووریایه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمیی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا "سانا"، ئه‌مڕۆ جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی دیمه‌شقی كرد و له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ل میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، بڕیاره دواتریش سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ چه‌ند پارێزگایه‌كی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات و ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا ئه‌نجام بدات.
وه‌ك ئاژانسه سوورییه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌سه‌وه‌ی سووریا، پلاسخارت رێگه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌سته و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی دیمه‌شق له هه‌موو بوارێكدا تاوتوێ كرد، له‌وانه‌ش پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری مرۆیی و دۆخی كه‌مپه‌كان، به‌تایبه‌ت كه‌مپی هۆل له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پرسی داخستنی كه‌مپه‌كانی سووریای له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته تاوتوێ كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه نزیك سنووری عێراق و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و سورویا ده‌ربڕی، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی، له كه‌مپه‌كانی سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی له كه‌مپی هۆل نیشته‌جێكراون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی دوورخستنه‌وه‌ی كاری مرۆیی له سیاسه‌ت و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتیانیان له كه‌مپه‌كان هه‌یه، كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
H.B