واشنتن بۆ كیێڤ: ئه‌گه‌ر مووشه‌كه‌كانمان خاكی رووسیای پێ بۆردوومان بكرێت هاوكارییه‌كانمان ده‌وه‌ستن
k24-هه‌ولێر:
دیپلۆماتكارێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانی مووشه‌كی HIMAR بۆ بۆردومانی خاكی رووسیا به‌كار بهێنێت، پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن بۆ كیێڤ راده‌گیرێن.
ماتیۆ پرایزا، دیپلۆماكاری ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و ئۆكرانییه‌كان مووشه‌كی HIMAR بۆ بۆردوومانی ناو خاكی رووسیا به‌كار بهێنن، پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كیێڤ ده‌وه‌ستێت، متمانه‌شمان بۆ ئۆكرانیا هه‌یه كه ئه‌و كاره نه‌كه‌ن.
پرایزا روونیكرده‌وه، هه‌روه‌كو ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له چه‌ند رۆژێك رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و كیێڤ ئێجگار به‌هێزن، ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ی به‌وه هه‌یه ئۆكرانیا مووشه‌كی HIMAR ئاراسته‌ی رووسیا ناكات، له‌وه تێده‌گه‌ن ئه‌گه‌ر به‌كار بهێنن پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن بۆ كیێڤ یه‌كسه‌ر ده‌وه‌ستن.
پێشتر جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن بۆ كیێڤ له مووشه‌كی (HIMAR) پێكهاتووه، كه مه‌وداكه‌ی ده‌گاته ناو خاكی رووسیا.
پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا بڕه‌كه‌ی گه‌یشته 53 ملیار دۆلار، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هاوكاریكردنی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وامن.