له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

قوربانیانی رووداوه‌كه‌ بران
له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- ئاكرێ:

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ گه‌لێی زێوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارته‌ له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ ئاكرێ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:00 پیكاب مازده‌یه‌كی بارهه‌ڵگر له‌ گه‌لیێ زێوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارته‌ له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، برا بوون.

H.B